تا ئێستا له‌ دۆڵێكدا دایده‌پۆشن

له‌ ناحیه‌ى پێباز شوێنێكی نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك دیاریده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناحیه‌ى پێباز، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ و شاره‌وانى به ‌دواى شوێنێكى گونجاو و دوور له‌ ئاوه‌دانیدا ده‌گه‌ڕێن، بۆئه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى سنوورى ناحیه‌كه‌ى لێ كۆبكرێته‌وه‌ و هه‌ر له‌وێش چاره‌سه‌رى بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ ده‌ڵێت، هێشتا یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه‌ بۆ دیاریكردنى شوێنه‌كه‌.

عه‌دنان عه‌لی، بەڕێوەبەری ناحیە پێباز به‌ 964ـى راگه‌یاند، تیمێكى شاره‌اونیان راسپاردووه‌ بۆ پێشنیاری كردنى چه‌ند شوێنێك، دوو سێ شوێنیان پێشنیار كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر دیاریكردنى یه‌ك شوێن خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى ئێستامان له‌ خوار سه‌نته‌رى ناحیه‌یه‌، جگه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ى خاشاكه‌كه‌ هه‌مانكات تیمه‌كان له‌ دۆڵێك زبڵ و خاشاكه‌كه‌ى لێ داده‌پۆشن، به‌ڵام له‌ ئاوه‌دانى نزیكه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆرجاران هاوڵاتیان ئاگر له‌ پاشماوه‌كان به‌رده‌ده‌ن و به‌هۆى دوكه‌ڵه‌كه‌یه‌وه‌ هاوڵاتیان بێزار ده‌بن و دیمه‌ن و ژینگه‌ى سنووره‌كه‌ش ده‌شێوێندرێت، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت شوێنێكی گونجاو و دوور له‌ ئاوه‌دانى دیاری بكه‌ن.

به‌قسه‌ى به‌رَێوه‌به‌رى ناحیه‌، رۆژانه‌ى نزیكه‌ى دوو تۆن زبڵ و پاشماوه‌ له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پێباز له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانییه‌وه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌.

ئەمساڵ پێباز لە رووی کشتوکاڵەوە حەشر دەکات

ئەمساڵ پێباز لە رووی کشتوکاڵەوە حەشر دەکات