لە عێراق

1.10.2024 خوێندن دەستپێدەكاتەوە


ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، رۆژی 1.10.2024 وەرزی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێدەكات.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، رایگەیاند رۆژی یەكی تشرینی یەكەمی داهاتوو وەرزی نوێی خوێندن 2024-2025 دەستپێدەكات.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی 25.9.2024 وادەی دەستبەكاربوونەوەی ئۆرگانە پەروەردەیی و فێرکارییەكانە.

لە هەرێمی كوردستانیش وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان هێشتا وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندنی ئاشكرا نەكردووە و بڕیارە لەم رۆژانەدا ئەنجومەنی وەزارەت كۆببێتەوە و بڕیار بدات.