هاتوچۆى راپەڕین بۆ شۆفێران:

بەبێ مۆڵەتى شۆفێرى نابێت لە سەرەى بەنزیندا بوەستن

وریا فەتاح

هاتوچۆى راپەڕین شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بۆیان نییە لە نۆرەى بەنزیندا بووەستن ئەگەر مۆڵەتى شۆفێریان نەبێت.

بەپێى ئاگادارییەکە، پیاوبیت یان ژن ئەگەر مۆڵەتى شۆفێریت پێنەبێت، رێگەپێدراو نییە لە نۆرەى بەنزیندا بووەستین.

وەک ئەوەى هاتوچۆى راپەڕین بڵاوى کردووەتەوە، ئاگادارییەکە لەسەر راسپاردەى قائیمقامییەتى قەزاکە و داواکارى ئیدارەى بەنزینخانەى (Ranya Oil 2)بووە، لەمەودوا مەفرەزەکانی هاتووچۆ لێپرسینەوەی ورد و توند لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکەن.

لێپرسینەوەکە بەشێوەیەکە، رێگە بە هیچ شۆفێرێک نادرێت کە مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت بچێتە سەرەی بەنزین.

هەروەها لە کاتی بوونی هەر سەرپێچییەکدا، رێکاری یاسایی بەپەلە بەرامبەر شۆفێری سەرپێچیکار دەگیرێتە بەر.