لە قەسرۆک
مێردمنداڵێک لەناو رووباری خازر خنکا
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
لە ناحیەی قەسرۆکـی سەربە پارێزگای دهۆک، مێردمنداڵێک لەناو ئاوی رووباری خازر خنکا.
عەقید بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8.8.2026 مێردمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لەناو رووباری خازر خنکاوە، تا تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنەکە، تەرمی مێردمنداڵەکە لە ئاوەکە دەرهێنراوتەوە.
تەرمی مێردمنداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و ئەمەش هەشتەم حاڵەتی خنکانە کە لە ماوەی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری