ماتۆڕەکەى پەکى کەوت

قوماشفرۆشێکى گەڕۆک؛ بەنزینى خراپ لە کاروکاسپى کردووە

ئەحمەد شەمزین- هەولیر

بەنزین سەرەڕاى گرانییەکەى تەنانەت کوالێتییەکەشى دابەزیوە، لەسەر شەقامێکى شارى هەولێر، کاسبکارێکى دەستگێڕ ماتۆڕەکەى پەکى کەوتووە و دەڵێت: بەنزین واى لێکردووە.

شوان ئەحمەد کە ساڵانێکە گەڕەک بە گەڕەکى هەولێر دەگەڕێت و قوماش دەفرۆشێت، گرانى بەنزین کاریگەرى لەسەر کەسابەتەکەى داناوە و دەڵێت: خەڵک هەر پارەى بەشى ئەوە پێیە بیدات بە بەنزین و کارەبا، ئێستا ئیشمان لاواز بووە.

ئەو کە لەسەر شەقامێک ماتۆڕەکەى پەکى کەوتوە، بە 964تى وت،”تەنانەت بەنزینى سۆپەرم تێکردووە، کەچى ماتۆڕەکەم تێکچووە و زیانى لێداوم”.

“ئەوە کەى ژیانە، بەنزین خراپ و گرانە، هەر بەشى ئەوە پەیدا دەکەم بیدەمە بەنزین، بەنزینیش لە نۆرماڵەوە بۆ سۆپەر هەمووى کوالیتى خراپە و ماتۆڕەکەشى تێکداوم”، ئەو کاسبکارە واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح