پارساڵ شۆفێرێک و دوو کرێکار لەناو خەزانێکی پاڵاوگەکە خنکان
پاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامک ئاگری گرتووە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
پاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامک ئاگری گرتووە و پەیامنێری 964 تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادار كردووەتەوە لە ئاگرەکە.
تا ئێستا وردەکاری لەبارەی هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە و زیانەکانی نەزانراوە.
ئەم پاڵاوگەیە ساڵی پار شۆفێرێک و دوو کرێکار کەوتنەناو خەزانێکەوە و هەر سێکیان گیانیان لەدەستدا.
رۆژی 16.5.2025 شۆفێرێک لە پاڵاوگەی کۆچەری ناحیەی شەمامک کەوتە ناو خەزانێکی نەوتەوە و خنکا، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی چوونە شوێنی رووداوەکە و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکە، دووان لە کارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێر کەوتنەناو خەزانەکەوە و ئەوانیش خنکان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری