دیزاینەكەی لە 964 بڵاوكرایەوە
لەسەر فشاری خەڵکی رەحیماوە پڕۆژەی فولکەی ئیخوان راگیرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای دوو رۆژ لە دەستپێکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی فولکەی ئیخوان لە گەڕەکی رەحیماوەی كەركوك و بڵاو کردنەوەی دیزانە نوێیەکە لە 964، لەسەر هەڕەشەی خەڵکی رەحیماوە بە ئەنجامدانی گردبوونەوە، شارەوانیی کەرکوک پرۆژەکە رادەگرێت تا دیزاینێکی نوێ بۆ فراوانکردنی دادەنێت.
رۆژی چوارشەممە 14.8.2024 نۆژەنکردنەوەی فولکەی ئیخوان بە دیزاینێکی نوێ لە كەركوك دەستیپێكرد، بەڵام بە فشاری خەڵکی رەحیماوە، كە داوای فراوانتکردن و دروستکردنی ئەندەرپاس دەكەن، ئێستا کارکردن بە دیزاینە نوێیەکە راگیرا.
ستار جەباری، خەڵکی رەحیماوە بە 964ی وت، وەک بڕیارە سبەینی یەکشەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی وەک دانیشتووانی گەڕەکی رەحیماوە ئەنجام بدەین لە دژی ئەو دیزاینە نوێیەی فولکەی ئیخوان، ئێمە داواکارین ئەندەرپاسی بۆ بکرێت، یان بە شێوەیەکی بەرچاو شەقامی چواردەوری فراوان بکرێت و فولکەکە بچوک بکرێتەوە.
عەدنان شوکر، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک بە 964ـی وت، ئێستا کارکردن بە دیزاینە نوێیەکە راگیراوە و تەنیا کار بۆ پاکكردنەوە و رووخاندنی حەوزی ئاو و پەرژینەکانی دەکرێت، تا دیزاینێکی نوێی بۆ دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر زەنگەنە بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، چوارشەممەی رابردوو بە 964ـی وت، ئەمساڵ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بڕیاریان دا بە نۆژەنكردنەوەی چوار فولكەی دیاری كەركوك، كە بریتیین لە فولكەكانی تكریت، موسەڵا، ئیخوان و پارێزگای كۆن، بۆ هەر چوار فولكەكە بڕی 1 ملیار و 850 ملیۆن دینار تەرخان كراوە و دەبێت لە ماوەی شەش مانگدا كۆتاییان پێ بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دیزاینی چوار فولکەی کەرکوک دەگۆڕدرێت
كەركوك
بە مۆبایل کارەکەی کردووە
ئەو تۆمەتبارەی نوسینگەی دراوەکەی تەقاندەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا
ناحیەی لەیلان
لەسەر زەوییەك كەسێك كوژرا و كەسێكیش بریندار بوو
فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە کەرکوک
شانۆكارانی رۆژهەڵات پشكی شێریان بەركەوت
لە 12 کاتژمێردا