کۆگایەک سووتاوە

ئاگرەکەی کۆنەفرۆشانی مامزاوا لەماوەی 20 خولەکدا کۆنترۆڵکرا

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی کۆنەفرۆشانی مامزاوا کەوتەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی توانراوە بە کاتێکی کەم کۆنترۆڵ بکرێت.

ئاگرەكە لە بازاری كۆنە فرۆشان كەوتووەتەوە ئەو بازاڕە چەند دوكانێكی گەورەیە كاریان تەنیا فرۆشتنی ئامێری كارەبایی و دەستی دووی ئەوروپییەو لەماوەی كەمتر لە 20 خولەك كۆنترۆڵكراوە لەلایەن سێ تیمی بەرگری شارستانیەوە.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 کە لە خەڵکی مامزاوا وەری گرتووە ئاگرەکە بووەتە هۆی سووتانی کۆگایەکی ئەو کەلوپەلانە.

هێژا ئەحمەد دانیشتووی مامزاوەیە بۆ 964وتی” سێ ئۆتۆمۆبیڵی بەرگری شارستانیم بینی رۆیشت بۆ دەرەوەی مامزاوە، ئاگرەكە لەو بازارانە بوو كە كەلوپەلی كۆنە دەفرۆشن شوێنەكەشی سەر رێگایی مەخمور بەرامبەر بازگەی كۆن واتە نزیك گوندی میرزا ئەحمەدە.

964 پەیوەندی بە وتەبێژی بەرگری شارستانییەوە کردو ئەو بێئاگایی خۆی لە ئاگرەکە راگەیاند.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەم بەیانییە ئاگر لە بازاڕێکى هەولێر کەوتەوە

بەم بەیانییە ئاگر لە بازاڕێکى هەولێر کەوتەوە