20 تاوانى دزیان ئەنجامداوە

لە سلێمانى باندێكی دزیكردن دەستگیركران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى باندێکى دزیکردنى راگەیاند و تۆمەتبارانیش دانیان بەوەداناوە کە 20 دزیان ئەنجامداوە.

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى، دواى ئەوەى چەند هاوڵاتییەک لە سنوورى سیتەک سکاڵایان تۆمارکردوووە کە دزیان لێکراوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.

وەک پۆلیس باسى دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لە شێوەی باندێك دزییان كردووەو دانیان ناوە بە بیست تاوانی دزیكردن لەسنووری ناحیەی سیتەك و چەند شوێنێكی تر لە شاری سلێمانی.

“لە ئێستادا هەریەك تۆمەتباران ،( م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه،ع،ع لەدایكبووی 1999 – م، ج،ع لەدایكبووی 1983 – ش،ع،ك لەدایكبووی 1994 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443  لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە”، پۆلیسى سلێمانى واى نوسیووە.

لە بەغداد ئۆتۆمبێلێکى دزى لە سلێمانى دەستگیرکرا

لە بەغداد ئۆتۆمبێلێکى دزى لە سلێمانى دەستگیرکرا