چۆن نرخی دۆلار دادەبەزێت؟
“هەمان فیلم و سیناریۆیە”؛ جەبار گۆران کۆمەڵێک رێکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دینار دەخاتەڕوو
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نرخی دۆلار بەردەوام لە گۆرانکاریدایە و بەخێرایی بەرز و نزم دەکات، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دەڵێت، بەهۆی کۆمەڵێک راگەیاندن و بازرگانی بێویژدانەوەیە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، کە بە بازاڕی دۆلارەکە ناسراوە، بە 964ـی وت: کۆمەڵێک میدیای نابەرپرس و بازرگانی بێویژیدان وادەکەن بازاڕی دۆلار ناجێگیر بێت و خەڵکانێک هەن بەرژەوەندییان لەوەدایە دۆلار بەرز بێت.
جەبار گۆران وتیشی، “پیویستە کۆمەڵێک رێکار بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی بازار جێگیر بێت و دەبێت حکومەتی عێراق تەمویلی بازرگانی دەرەکی بکات، هەروەها پارەدان بۆ قیست و مامەڵە گەورەکانی تر بە دینار بکرێت و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دەبێت.”
جەبار گۆران باسی لەوەش کرد، حکومەتی عێراق ئەو رێکارانە نەگرێتە بەر هیچی نەکردووە و “هەمان فیلم و سیناریۆیە” چونکە ئەوکاتەی نرخی فەرمی 1320 دینار بوو لە بازاڕ 1550 دینار بوو، ئێستا نرخی فەرمی بووە بە 1520 دینار کەچی لە بازاڕدا نزیکی 1700 دینارە.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا