پێویستیان بە ئەندازیارە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەلێکی کاری راگەیاندووە بە مانگانەی 80 وەرەقە

توانا نەقی

دەرفەتێکی کارکردن لەلایەن باڵیۆزخانەکی ئەمریکاوە لە عێراق راگەیەندراوە بۆ هەرکەسێک خوازیارە فۆرم پڕبکاتەوە بە مانگانەی زیاتر لە 8 هەزار دۆلار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵیۆزخانەکە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، ده‌رفه‌تێكی كاركردن له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان بۆ پیشه‌ی ئه‌ندازیاری شارستانی و بیناسازی هه‌یه‌ و لینکێکیشیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

دەشڵێت، موچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ 96 هه‌زار و 300 دۆلارە كه‌ ده‌كاته‌ موچه‌ی مانگانه‌ 8 هه‌زار و 25 دۆلار.

بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم، سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكەن، كه‌ دواكات تا 18.8.2024 دەبێت.