مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ شەممە
مەسرور بارزانی دەچێتە تورکیا و ئەردۆغان دەبینێ
964+
ئەحمەد مستەفا
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم بەیانی رۆژی شەممەیە رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
مەسرور بارزانی لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەتی تورکیا هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.