سلێمانى
لە کۆنترۆڵ دەرنەچوو؛ بارێک کولەکە لە ناوبرا
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى، بارێک کولەکەى لەناوبرد ئەوەش دواى ئەوەى لە کۆنترۆڵ دەرنەچوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 26.4.2025، دوای ئەوەی بارێک کولەکە هاتە ناو عەلوەی سلێمان، بۆ وەرگرتنی نموونە رەوانەى پشکنینى تاقیگەیى کرا، بەڵام لە پشکنین دەرنەچوو.
دەشڵێت: دەست بەسەر بارەکەدا گیرا و برایە ناوچەی تانجەرۆ بۆ لە ناوبردن.