ئیدارەی راپەڕین: هەموولایەک بەشدار بن

“وەسێتی خۆی بوو” سبەینێ تەرمی د. رەفیق سابیر لە قەڵادزێ بە خاک دەسپێردرێت

964+

فەرهاد حەسەن

ئیدارەی راپەڕین، داوا لە سەرجەم لایەنەکان و رۆشنبیران و گەنجان و چین و توێژەکان دەکات، بەشداربن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی د. رەفیق سابیر لە زێدی خۆی لە قەلادزێ، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە مەراسیمەکە بەڕێوە بچێت.

ئاماژە بەوەکراوە، بەشداریکردن لە مەراسیمەکە، وەک ئەرێکێکی نەتەوەیی و وەفایەک بۆ د. رەفیق سابیر، کەهەموو تەمەنی خۆی لەخزمەت گەیاندن بە میللەتەکەی سەرف کرد.

رۆژی 28.2.2026 لە نەخۆشخانەیەکی ستۆکهۆڵم لە ولاتی سوید، رەفیق سابیر شاعیری گەورەی کورد و خاوەنی دەقی “لاوکی هەڵەبجە” کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی داندراوە، ئەمڕۆ 25.4.2026 تەرمەکەی لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خلیلەوە بەرەو شاری رانیە دەگوازرێتەوە و سبەینێس لە کاتژمێر 10:30 خولوک مەراسیمێکی بۆ سازدەکرێت و پاشان  بەرەو گۆڕستانی قەڵادزێ بەڕێدەکرێت بەمەبەستی  بەخاکسپاردنی.

هەر بەپێی بەرنامەکە دووسبەی دووشەممە 26.4.2026 لەهۆڵی (مزگەوتی حاجی ئەحمەدەسوور) لە سەرچناری سلێمانی پرسەکەی بەڕیوەدەچێت .

پێشتر، رەهێڵ قادر، خوشکەزای رەفیق سابیر بە 964 ی وتبوو، بەپێی ئەو وەسێتەی پێش گیان سپاردنى کردوویەتی، گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ کوردستان ناشتنیو لە زێدی خۆی قەڵادزێ، یەکێک لە وەسێتەکەی بووە.

وەسێتی ئەوەشی کربوو، کە سەرجەم کتێب و کتێبخانە تایبەتییەکەی پێشکەشی کتێبخانەی گشتیی قەڵادزێ بکرێت و کۆمەڵێک “نامەی ئەدەبی”ی هەیە، دوای مردنی بڵاوبکرێنەوە.

 تەرمی خاوەنی هۆنراوەی

 تەرمی خاوەنی هۆنراوەی "بەتەنیا جێم مەهێڵن" لە ئاسمانی داخراوی جەنگدا گیری خواردووە