دیمەنێک لە ئاوارەیی _ وێنە: ئاژانسەکان
ئەمساڵ
لە هەرێم و عێراقەوە 900 پەنابەری سوری گەڕاونەتەوە
ئەحمەد مستەفا
لە سەرەتای 2026 وە، زیاتر لە 900 پەنابەری سووری بڕیاریان داوە لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەمە داتای کۆمسیاری باڵای پەنابەرانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەکۆی پەنابەرە سورییەکان، نزیکەی %90ـیان لە شار و کەمپەکانی هەرێمی کوردستان “هەولێر، دهۆک و سلێمانی” نیشتەجێن.
ستافی کۆمسیارەکە کارەکانیان بەجۆرێکە، هەر کەسێک بیەوێت بگەڕێتەوە، راوێژی تایبەتی پێ دەدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕیارەکەی بە ویستی خۆی و بێ فشار بووە.
دەسەڵاتدارانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و کۆمیسیۆنی پەنابەران، جەخت لەسەر پرەنسیپی “گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و ئارام” دەکەنەوە و پاڵپشتیی لۆجیستی و دارایی پێشکەش بەو خێزانانە دەکەن کە دەگەڕێنەوە.
هەرێمی کوردستان و عێراق میوانداریی زیاتر لە 270 هەزار پەنابەری سووری کرد، نزیکەی %90ـیان لە شار و کەمپەکانی هەرێمی کوردستان “هەولێر، دهۆک و سلێمانی” نیشتەجێن.