پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشەکە تابڵێی بەهاری و دڵگیرە

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە کەشی کوردستان بەهاریی و دڵگیر دەبێت، ئاسمان ساف و ساماڵ و پلەی گەرماش روو لەبەرزبوونەوە دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 9.5.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە هەروا بەجێگیری دەمێنێتەوە و پلەی گەرما دوو پلە دیکە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی