بە پیسی جێهێڵراوە
شەقامی 100 مەتری پاکنەکراوەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین-هەولێر
دوای شکانی بۆرییەکی ئاو لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر و چاککردنەوەی، بەڵام تا ئەمڕۆ شەممە 8.5.2026 هێشتا شەقامەکە پاکنەکراوەتەوە.
پەیامنێری 964 دیمەنی شوێنەکەی گرتووە و دەڵیت، با شۆفێران ئاگاداربن و خەتی خێرا نەگرن لەبەر سەلامەتی خۆیان.
دیمەنەکان وا دەردەکەون، ئەو بەرد و خۆڵەی لەسەر شەقامەکە بووە هەر وەک خۆی ماوەتەوە.