دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ:
“بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق خۆشحاڵم”
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەوەی لە عێراق روودەدات شتێکی باشە و بە سەرۆک وەزیرانی نوێیش خۆشحاڵم.
ترەمپ ئەمڕۆ شەممە بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق عەلی زەیدی دەربڕی.
سەرۆکی ئەمریکا تی: ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە عێراق روویداوە شتێکی باشە و منیش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵخۆشم.
سەبارەت بە ئێرانیش قسەی کرد و وتی، “پێشبینیی دەکەین بەم زووانە وەڵامی ئێران وەربگرین لە بارەی رەشنووسی رێککەوتنێک، با بزانین چۆن دەبێت، کاروبارەکان لەگەڵ ئێران بەرەو باشی دەچێت و ئەنجامە سەربازییەکانیش نایابن.
سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئاگربەستی رووسیا و ئۆکرانیش، کە ئەمڕۆ بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئاشکرای کرد، “دانوستکاران دەنێرینە مۆسکۆ کە یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکە بدات.
وتیشی، هەردوولا لەسەر ئاگربەستەکە رازیین.