لە پێشبڕکێی تایکواندۆ لە کێشی 80 کیلۆگرام
کوڕە کوردێک بوو بە خاوەنی مەدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس2024
+964
سۆما حەکیم زادە
کوڕە کوردێکی کرماشانی توانی لە کۆتا رۆژەکانی ئۆڵپمیادی پاریسدا ببێتە خاوەنی مەدالیای زێڕ، ئاریان سەلیمی وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ساڵی 2003 لەدایکبووە.
ئاریان توانی بە زیرەکی خۆی لە پێشبڕکێی تایکواندۆی سەرووی 80 کیلۆگرامیدا سەرکەوێت بەسەر رکابەرە بەریتانییەکەیدا و توانی مەدالیای زێر بەدەست بێنێت بۆ وڵاتەکەی.
رکابەرەکەی کادین کونینگهام بوو کە رکابەرێکی سەرسەخت بوو، بەڵام ئاریان توانی سەرکەوێت بەسەریدا و ناوی خۆی تۆمارکرد وەک یەکەم وەرزشوانی کورد لە مێژوودا لە ئۆڵۆمپیاد مەدالیای زێڕ بباتەوە.
ئاریان یەکەم جارە بەشداری ئۆڵۆمپیاد دەکات لە ژیانی وەرزشی خۆیدا، ئەم سەرکەوتنە وایکرد کە لە سۆشیال میدیادا دەنگبداتەوە و هەمووان پیرۆزبایی لێ بکەن، هەروەها سەرۆک کۆماری ئێران و چەندەها وەرزشوان لە ناوخۆی ئێران و لە دەرەوی ئێران پیرۆزباییان لە ئاریان کرد.