سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق:
“له زاخۆ تا به‌سڕه نابێت قاچاخچییه‌تی نه‌وت بمێنێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق 100% پاڵپشتیی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له ناوچه‌ی جرف ئه‌لسه‌خه‌ر “جرف النصر” ده‌كات و به‌ڵێنیشی دا پاداشتی لیژنه‌كه بكات.
عه‌لی زه‌یدی، كه له هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، رایگه‌یاند، له زاخۆ تا به‌سڕه نابێت كاری قاچاخچیه‌تیی نه‌وت بمێنێت و رووبه‌ڕووی هه‌ر كارێكی له‌م جۆره ده‌بنه‌وه.
زه‌یدی ده‌ستخۆشی له هێزه عێراقییه‌كان و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرد له بابه‌تی دۆسیه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له ناوچه‌ی جورف ئه‌لسه‌خه‌ر و رایگه‌یاند كه‌مترین شت ئه‌وه‌یه خه‌ڵاتیان بكات و سوپاسنامه‌یان پێشكه‌ش بكات.
ته‌واوی قسه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڤیدیۆكه‌دایه.