ئامانجی سەردانەکە چییە؟

زەیدی دەچێتە لوبنان

کوردستان جەلال

سەرۆکوەزیرانی عێراق سبەینێ چوارشەممە دەچێتە لوبنان.

محەمەد رەزا حوسێنی، باڵیۆزی عێراق لە بەیروت، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، سەردانی بەیروتی پایتەختی لوبنان دەکات.

سەردانەکە لە چوارچێوەی گەشتێکدایە کە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دەگرێتەوە و بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و لوبنانە”، باڵیۆزی عێراق لە لوبنان وادەڵێت.

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە رۆژی 10ـی ئەم مانگە تەرمی ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لە شوقەیەکدا دۆزرایەوە.