بایکۆتیان کرد
نەخۆشخانەکانی گەرمیان پاککەرەوەیان نەما
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەو کارمەندانە ژمارەیان نزیکەی 200 کەس دەبێت، ماوەی چوار مانگە مووچەکانیان پێنەدراوە و ئەوانیش ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبەردەم سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی گەرمیان گردبوونەوە.
دواتر رایانگەیاند، بایکۆتی کارەکانیان دەکەن و پاککردنەوەی نەخۆشخانەکان پەکی دەکەوێ.
یەکێک لەو کارمەندانە بە 964ى وت، چوار مانگە مووچەم وەرنەگرتووە، لە خانووی کرێدا دەژیم، مانگی پێشوو قەرزم کردووە بۆ کرێیەکەم، ئەمڕۆش یەکی مانگە ئەبێت ئەمەش قەرز بکەم.
محەمەد غەفور، کارمەندێکی دیکەیە ئەو بە 964ى وت، تا ئەوکاتەی مووچەمان پێنەدرێت ناگەڕێیینەوە بۆ نەخۆشخانەکان و بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی کارەکانیان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا