شارەزوور
لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژنێک گیانى لەدەست دا
964+
بڕوا مەجید- شارەزوور
ئێوارەى ئەمڕۆ لە گوندێکى قەزاى شارەزوور، ئۆتۆمبێلێک لە ژنێک دەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
رووداوەکە لە گوندى عالانى سەر بە قەزاى شارەزوور بووە.
کەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە964ـى رایگەیاند” ئێوارەى ئەمڕۆ، تەرمی ژنێکى تەمەن 41 ساڵ دانیشتووی هەڵەبجەی تازە بەناوی (أ .ج.م) گەیەنرایە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان”.
وەک باسى دەکات، ژنەکە بەهۆى رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەست دابوو و دواى گرتنەبەرى رێکارە یاسایی و تەندروستییەکان تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
هەر ئەمڕۆ، لە رووداوێکى دیکەى هاتوچۆدا لە نێوان شارەزوور و سەیدسادق، پێنج کەس بریندار بوون کە برینى دوانیان سەخت بوو.