برینى دوانیان سەختە

لە شارەزوور رووداوێکى هاتوچۆ پێنج بریندارى لێکەوتەوە

964+

بڕوا مەجید- شارەزوور

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لەسەر رێگەى شارەزوور بۆ سەیدسادق روویداوە، پێنج کەس بریندار بوون و دوو لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکانیان رەوانەى سلێمانى کراون.

موختار حسێن، بەڕێوەبەرى بنکەى هاتوچۆى شارەزوور بە 964ـى وت، ئێوارەى ئەمڕۆ، لەسەر رێگەى قەزاى شارەزوور بۆ قەزاى سەیدسادق، لە نێوان  دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى مینى پاس و توێتا هایلۆکسێک رووداوێکى هاتوچۆ روویداوە.

وەک باسى دەکات، پێنج کەس لە رووداوەکەدا بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە قەزاى شارەزوور گواستراونەتەوە.

بەپێى زانیارى سەرچاوەیەک کە لە نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ بە 964 دراوە، دوو لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکانیان رەوانەى سلێمانى کراون و بریندارێکیش تەندروستى جێگیرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا