ساغكردنه‌وه‌ى 964
ئه‌مڕۆ هیچ كه‌سێك له شاره‌دێی بۆسكین نه‌كوژراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:40 خوله‌ك
964 په‌یوه‌ندی به رابه‌ر حه‌سه‌ن وته‌بێژى پۆلیسی ئیداره‌ى راپه‌ڕین كرد، ره‌تى كرده‌وه هیچ كه‌سێك له شاره‌دێى بۆسكین كوژرابێت.
وتیشی “رووداوێك هه‌بووه كه‌سێك به گوولـله بریندار بووه به‌ڵام هیچ كه‌سێك نه‌كوژراوه”.
زانیاری دێت
له‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه گوایه له شاره‌دێی بۆسكینى سه‌ر به رانیه هاوڵاتییه‌ك كوژراوه، ئه‌م ده‌نگۆیه زۆربه‌ى سۆشیاڵ میدیاكانى ئه‌م سنوورى ته‌نی، به‌ڵام به‌پێی به‌داوادچوونه‌كانى 964 هیچ كه‌سێك له‌و شوێنه نه‌كوژراوه.
نوێکراوەتەوە لە کاتژمێر 4:25 خولەک
شایەدحاڵێکى رووداوەکە بە 964ـى وت، ئەو کەسەى بریندارە گولـلە لەدەست خۆى دەرچووە و بەرى کەوتووە، بەڵام تەندروستى جێگیرە.
وتیشى، پۆلیس گەیشتووەو ئێستا خەریکى لێکۆڵینەوەیە.
نوێکراوەتەوە لە کاتژمێر 5:32 خولەک
بۆسکێن دوو کەس بریندار بوون
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ۲۰۲٤/۸/۹ دووبریندارگەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە ناوەڪانی (م، هـ، م) لە دایڪبووی ساڵی ۱۹۹٦ لە ڕەگەزی نێر پیشە فەرمانبەر وە (هــ، م، ب) لە دایڪبووی ساڵی۱۹۷۱ لە ڕەگەزی نێر پیشە پۆلیسی بەرگری فریاڪەوتن.
بە ووتەی خۆیان (م، هــ، ب) لە ماڵی خۆیان لە ڪاتی پاڪردنەوەی چەك فیشڪە لە دەستی دەرچووە و بەوهۆیەوە برینداربووە و باوڪیشی لەو ڪاتەدا لەسەر قادرمە ڪەوتۆتە خوارەوە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.
برینی برینداران سوڪە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
بە بڕیاری بەڕێز دادوەر دەستگیراوە بەسەر چەڪی بەڪارهاتوو لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
مەعنەوی و ڕاگەیاندن