د،بەهات قەرەداغی بەشێكی وانەكانی خولەكەی پێشكەش كرد، فۆتۆ: یەكێتیی تۆپی پێی هەولێر
رێكخراوی دۆستایەتی كوردستان – ئەڵمانیا رێكی خست
خولی پەرەپێدانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی بەڕێوەچوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.8.2024 لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە هەولێر، خولی بەهێزكردنی میدیاكارانی وەرزش بەڕێوەچوو، كە ژمارەیەك میدیاكاری هەولێر بەشداربوون، دوو لەوانیش پەیامنێرانی 964 بوون.
خولەكە لە لایەن لقی هەولێری یەكێتیی تۆپی پێی عێراق بە هاوكاری كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان – ئەڵمانیا سازكرا، كە بۆ ماوەی یەك رۆژ بوو.
بێستون ئەكرەم سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی تۆپی پێ بە 964ی وت، “پێمان باش بوو خولێكی پێشخستن بۆ میدیاكارانی وەرزشی لە هەولێر رێكبخەین، چونكە ئەوانیش بەشێكن لە چالاكییە وەرزشییەكان.
وتیشی، ناكرێت تەنیا خول بۆ ناوبژیوانان و راهێنەران بكرێتەوە، بەڵكو بۆ رۆژنامەنووسانیش پێویستە.
لە خولەكەدا هەردوو مامۆستای زانكۆ د، بەهات حەسیب قەرەداغی و د. سیروان ئەنوەر وانەكانی خولەكەیان پێشكەش كرد، كە تایبەت بوو بە چۆنیەتی كاركردنی میدیاكارانی وەرزشی.
لە كۆتایی خولەكەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش كرا.