شه‌وی رابردوو چی روویدا؟

تره‌مپ به‌ره‌و قۆناغێكی سه‌خت هه‌نگاو ده‌نێت و ئاسانكاری بۆ په‌نابه‌رانی سوریا له‌ كوردستان ده‌كرێت

ژووری هه‌واڵ

لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا لێرە کورت و پوخت بزانە چی روویداوە

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان هات و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیران، دیموکراتەکان 53 کورسی و کۆمارییەکان 42 کورسییان بەدەستهێناوە.
هاوکات لەگەڵ شکستی کۆمارییەکان و مەترسیی لەدەستدانی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ قبووڵکردنی ئەنجامەکان و کارکردن لەگەڵ دیموکراتەکان راگەیاند.
ترەمپ جەخت دەکاتەوە کە پەشیمان نییە لە هەڵگیرساندنی شەڕ دژی ئێران لە رابردوودا.
ترەمپ: شەڕی ئێران رۆڵی هەبوو لە شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا.
سکای نیوز: دوای شکستی گەورەی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە نیوەییەکان و گۆڕانی هاوسەنگیی دەسەڵات لە واشنتن، دۆناڵد ترەمپ پێ دەنێتە قۆناغێکی سیاسیی زۆر ئاڵۆزەوە و ئیدارەکەی رووبەڕووی چاودێرییەکی توندتری کۆنگرێس دەبێتەوە.
ترەمپ: هیچ نیازێکم بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسانی ئیدارەکەمدا نییە و پشتگیری لە پیت هێگسێت دەکەم.
کیشا لانس بۆتۆمز مێژووی لە ئەمریکا تۆمار کرد و بووە یەکەم ژنی رەشپێست پۆستی پارێزگاری ویلایەتێک (جۆرجیا) بباتەوە، ئەمەش لە یەکێک لە گەورەترین سوپرایزەکانی هەڵبژاردنە نیوەییەکانی ساڵی 2026ـدا دوای شکستپێهێنانی رکابەرە ملیاردێرە کۆمارییەکەی.
ترەمپ ئێران بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی تۆمەتبار دەکات.
سکای نیوزی عەرەبی: هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە مۆبایل و کۆمپیوتەر تێپەڕین و گەیشتنە بەفرگر و ئامێرەکانی ساردکەرەوە لە ئەوروپا، ئەمەش نیگەرانیی ئەوەی دروستکردووە کە هەر ئامێرێک بە ئینتەرنێتەوە بەسترابێتەوە، مەترسیی هاککردنی لەسەر بێت.
راوێژکاری دادوەریی حکومەتی ئیسرائیل گومانی خستە سەر دەنگۆی ساختەکاریی پارتە عەرەبییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا و جەختی کردەوە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەو تۆمەتە پێشکەش نەکراوە.
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: لە گفتوگۆ بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا کاری زیاترمان لەپێشە.
کۆمپانیای ئۆزۆنـی رووسی بۆ بازرگانیی ئەلیکترۆنی: یەکێک لە ناوەندە لۆجستییەکانمان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراوەتە سەر.
نوسینگەی ناتەنیاهۆ بۆ نیویۆرک تایمز: لە نزیکەوە چاودێریی هەر هەڕەشەیەکی رژێمی ئێران دەکەین و ئامادەین مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە: تاران چەکی کیمیایی بەکارناهێنێت، مەگەر رووبەڕووی هێرشی ئەتۆمی ببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردووەتەوە، لە گەرووی هورمز تەقە لە چەند کەشتی و بەلەمێک کراوە و هەر ئەمشەویش لە بەندەرعەباس و سیریک دەنگی تەقە بیستراوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە سوپای عێراق بە 964ـی وت، شەوی رابردوو لەلایەن لیوا روكن مەعد بەدای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە لە ناو بارەگای فەرماندە بە فەرمی پێشوازیان لێ کراوە و ئەرک وکارەکانیان پێ سپێردرا.
نوێنەری کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە سلێمانی بە 964ـی وت، ئاسانکاری بۆ ئەو پەنابەرانەی سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەکەین کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سوریا