دادگاى نه‌ینه‌وا بڕیاری ده‌ستگیركردنى بۆ قاسم شه‌شۆ ده‌ركرد
964+
فەرهاد حەسەن
بەتۆمەتی “سووکایەتیکردن بە پەیامبەری ئیسلام” دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای نەینەوا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ قاسم شەشۆ یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له شنگال ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8.8.2024 له‌لایه‌ن دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ركراوه، كه بەپێی مادەی 195ـی یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌ركردووه.
تا ئێستا چه‌ندین كه‌سایه‌تى و لایه‌ن داوای یاساییان له‌سه‌ر قاسم شه‌شۆ تۆمار كردووه، به‌ڵام له‌و بڕیاره‌ى دادگاى نه‌ینه‌وا هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراو ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه كه داوای یاسایی تۆمار كردبێت.
رۆژى 3.8.2024 به‌بۆنه‌ى ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت قاسم شەشۆ قسە دەکات و واباس ده‌كرێت كه قسەکانی شه‌شۆ دژی پەیامبەری ئیسلام و سوكایه‌تى كردن به‌م ئایینه‌یه.