ژمارەیان 147 حاجییە

پاشنیوەڕۆ دووەم گەشتی حاجیان دەگاتەوە سلێمانی

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە بەیانی یەمڕۆ هەینی 5.6.2026 گەیشتنەوە سلێمانی و بڕیاریشە سەر لە ئێوارەش وەجبەیەکی دیکەی حاجیان بگەڕێنەوە.

ئەوین حسێن، یەکێک بوو لەوانەی فەریزەی حەجی بەجێهێناوە و ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی قسەی بۆ 964 کرد و وتی، گەشتی رۆحی زۆر خۆش و ئارام بەخش بوو، کە دەبینی لە هەموو شوێنێکی دنیاوە مرۆڤەکان هاتوونەتە ماڵی خوا و ئەوەی کۆی کردوونەتەوە تەنیا خۆشەویستی خوای گەورە و پێغەمبەرە، دڵت زۆر خۆش دەبێت.

محەمەد عەلی حاجییەکی دیکەیە کە گەڕاەتەوە و بە 964ـی وت، ئێستا کە وەک حاجی گەڕاوینەتەوە ئەرکی سەر شانمانە کە ناوی حاجی ناشرین نەکەین و ئەو نازناوە بە پیرۆزی بهێڵینەوە.

ژمارەی ئەو حاجییانەی ئەمڕۆ گەڕانەوە سلێمانی 148 حاجی بوو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش 147 حاجی دیکە بڕیارە لە هەمان فڕۆکەخانەوە بگەڕێنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر