بەشێوەی ئارەزوومەندانە

266 خێزانی ئاوارە لە هەرێمەوە دەگەڕێنەوە حەسەن شام

+964

توانا نەقی

قۆناغی سێیەمی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و بۆ حەسەن شام دەستی پێکردووە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش دەڵێت، گەڕانەوەکە ئارەزوومەندانەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، قۆناغى سێيه‌مى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ده‌ڤه‌رى حه‌سه‌ن شام/ خازر جێبه‌جێده‌كرێت، له‌م قۆناغه‌شدا‌ 266 خێزان کە 107یان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاوارەکان لە هه‌رێمى كوردستان و‌ 159یان له‌ ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان دەژین، به‌شێوه‌يه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان لە گوندى حه‌سه‌ن شام‌.

دەشڵێت، ئەو خانەوادانە لە دوای هێرشەکانی رێکخراوی داعش ئاوارەی کەمپ و ناوچەکانی هەرێم بوون و چەندین ساڵە لەهەرێم پێداویستی ژیانیان بۆ دەراهەمکراوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بۆ زێدی خۆیان پێویستی بە پاڵپشتی حکومەتی ئیتیحادی و بڕیاری ئارەزوومەندانەی خۆیان هەبووە و هەیە، بۆیە لە قۆناغی پێشودا حکومەتی هەرێم هەموو ئاسانکارییەکی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی 271 خێزانى دیکەی ئاواره‌ى ئەو ناوچەیە کردووە و گه‌ڕاونه‌تەوه‌ بۆ زێدی خۆیان.

بە سێ جۆر ھاوکاری ھانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال دەدر...

بە سێ جۆر ھاوکاری ھانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال دەدرێت