لەندەن

لە کۆڕبەندی ریفۆرمی میدیاییەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر رەخنە لە بەشێک لە میدیا کوردیەکان دەگرێت

بڵند عەلی – لەندەن

ئەمڕۆ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سێیەمین کۆڕبەندی ریفۆرمی میدیایی بەرێوەدەچێت و پارێزگاری سلێمنیش لەوێوە دەڵێت دەبێت میدیا لە هەرێم بە پێی یاسا رێک خرێتەوە و ئەوندەش نەبنە هۆکاری نائارامی و سەرچاوەی پشێوی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، ئەوان لە پێناو پاڵپشتیکردنی میدیای باش و راسپارەداکانی وەها کۆڕبەندێک ئامادەن لەوێ و هاوکاریان دەبن.

وتیشی، لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە میدیا سەرچاوەی نائارامین و ئەوەی کە پێویستە بیڵێن نایڵێن و ئەوەی پێویست نییە دەیڵێنەوە.

سەبارەت بە رێکخستن و چاودێری کاری میدیایی لە هەرێم دەڵێت، دەبێت یاسا رێکی بخاتەوە هەروەها دەزگا میدیاییەکانێش خۆیان لەبەرامبەر هەر کەیسێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا بە بەرپرسیار بزانن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی