فریاگوزاری سەرەتاییش فریای نەکەوت

مێردمنداڵێک لە رووباری خابوور خنکا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

مێردمنداڵێکی 15 ساڵان کە خەڵکی موسڵە لەکاتی مەلەکردن لە رووباری خابوور خنکا و دوای گەیاندنی بە فریاکەوتنی زاخۆ گیانی لەدەست دا.

هەوار سەلاح، کارمەندی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، ئەمڕۆ چوارشەممە 7.8.2024، مێردمنداڵێکی شاری زاخۆ بۆ مەلەکردن چووبوو بۆ رووباری خابوور بەڵام خنکا، لە شوێنی رووداوەکە تیمەکانمان فریاگوزاری سەرەتاییان بۆکرد تا ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام نەیانتوانی بۆیە راستەوخۆ رەوانەی فریاکەوتنی زاخۆمان کرد.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، ” لەدوای هەوڵی تیمەکانمان و تیمی فریاکەوتنی زاخۆ تا مێردمنداڵەکە گیان لەدەست نەدات، “بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەست دا”.

بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی زاخۆ، ئەمە 11ـەیەمین حاڵەتی خنکانە لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ،تاوەکو ئێستاش تەرمی منداڵێک کە چوار مانگە خنکاوە نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران