دەیەوێت ببێت بە حاکم

دایکی باوان هەم بووەتە مامۆستا و هەم بووەتە بینایی بۆ کوڕە نابیناکەی

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

باوان نابینایەکە بەڵام پڕ لە وزە و گەشبینی بۆ داهاتووی خۆیی و تەواو کردنی خوێندنەکەی، ئەو ئاستەنگی نابیناییەکەیی و نەخۆشییەکانی دیکەی کەم نەبوون ئێستا کێشە بۆ دەرز و دەورەکەشی دروست بووە و داوا دەکەن چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوە.

ئەم کوڕە نابینایە ئێستا پۆلی 10ـەیە و وانەکانی لەسەر میمۆری تۆمار کراون و بەڵام کێشەی لە دەرزەکانی کوردی، عەرەبی ئینگلیی هەیە کە دەبێت وەزارەتی پەروەردە بۆی چارەسەر بکات و بەهۆی گۆڕینی مەنهەجەوە دەست ناکەون.

سۆزان عەبدوڵا دایکی قوتابییە نابیناکە بە 964ـی وت، لە پۆلی یەک تا شەشی بنەڕەتی لە تەنیش کوڕەکەیەوە لە پۆلدا دانیشتووە و بۆی نوسیوە و بۆی خوێندووەتەوە تا بە سەرکەوتووی بڕیویەتی پاشان لە پەیمانگای نابینایان قۆناغەکانی تری بڕیوە و ئێستا کێشەی چەند وانەیەکی هەیە.

ئەو دایکە دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی مەنهەجەوە وانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەست ناکەوێت، کتابی کردووە بۆ وەزاەتی پەروەردە و ئەوانیش وتوویانە ساڵی داهاتوو یان بە دابینکردنی مامۆستای تایبەت یان بە دەستخستنی مەنهەجەکە بۆی چارەسەر دەکەن.

بە ورەیەکی بەرز و بە سۆزێکی تەواو دایکانە و بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ئاماژەی بەوەکرد، تەنانەت ناتوانێت فرمێسکەکانیشی باس بکات بۆ ئەوەی لەو ئەجرەی کە ئاوا خزمەتی کوڕە نابیناکەی دەکات کەم نەبێتەوە، هاوسەرەکەشی موكوڕە لەسەر ئەوەی کە ئەم کوڕە نازدارەی دەبێت خوێندن تەواو بکات بە هەر شێوەیەک بێت و بگاتە ئاواتەکەی خۆی.

باوان گەردوون کوڕە رۆشنبینەکە هەندێک قسەی کرد دەڵێت، دەیەوێت لە داهاتوو ببێت بە حاکم و خواش دەزانێت چی بڕیارێک دەدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی