حەزیان لە خواردنە کوردەوارییەکانە
خێزانێک: با هەموو ساڵیک فێستیڤاڵی شاییەکەی بناویلە بکرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا-سلێمانی
خێزانێکی دانیشتووی چوارتا رۆشتوون بۆ شاییەکەیی بناویلە و کەیفیان بە جەوەکە دێت و دەڵێن، “حەزەکەین هەموو ساڵیک فێستیڤاڵی شاییەکەی بناویلە بکرێت بۆ ئەوەی ناوچەکەمان بناسرێت”.
بەختیار محەمەد هاوڵاتییەکی چوارتایە، بە 964ی وت، هەر شوێنە و بە شتێک ناسراوە، ئێمەش بەوەی هەموو جۆرە پەلەوەر و گۆشتێک دەخۆین و جیاوازین لە ماوەت کە کەڵەشێر ناخۆن”.
تانیا سەلام و هاوناز عەتا ئەوانیش رۆشتوون بۆ فێستیڤاڵەکە و دەڵێن، حەزیان لە هەڵپەرکێ نییە و حەزەکەن خواردنە کوردەوارییەکان تاقیبکەینەوە، هەرچەندە لە ماڵەوە دروستی دەکەن بەس لەوێ تامى خۆشترە.
پێداچوونەوە :شیرین ساڵح