لە مانگی حەوتدا

لە سلێمانی خوێنبەخشین کەمیکردووە بەڵام نەبووەتە کێشە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک مانگدا لە بانكی خوێنی شاری سلێمانی سێ هەزار و 985 راكێشراوە، تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، زۆرترینیان لە نەخۆشانە ئەهلییەکانەوە بووە و کێشەی کەمی خوێن نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 865 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیما و 451 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 382 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 176 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی فێركاری و 135 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 119 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,274 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان راكێشراوە.

“لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن چوار هەزار و 961 پشكنینی هیماتۆلۆجی و چوار هەزار و 228 پشكنینی گروپی خوێن و چوار هەزار و 398 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها دوو هەزار و 378 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە”، تەندروستیی سلێمانی وا دەڵێت.

بەراورد بە مانگی شەش، لە مانگی حەوتدا خوێنبەخشین کەمیکردووە، لە ماوەی مانگی شەشدا لە بانکی خوێنی شاری سلێمانی و نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان، سێ هەزار و 563 بوتڵ خوێن راکێشراوە.

هەرچەندە بڕی خوێنی راکێشراو کەمیکردووە، بەڵام کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “هیچ کێشەی کەمی خوێن نییە و دۆخی نەخۆشخانەکان ئاساییە”.

خوێنبەخشین لە سلێمانی زیادی کردووە

خوێنبەخشین لە سلێمانی زیادی کردووە