گەڕاندنەوەی ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیاوە - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ 18 تەرم دەکرێت
شه‌ش كۆچبه‌ری كورد له لیبیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌حمه‌د سه‌حاف كارڕاپێنهری باڵیۆزخانه‌ی لیبیا له عێراق به میدیای فه‌رمیی حكومه‌تی عێراقی راگه‌یاند، خه‌ریكی رێوشوێنی پێویستن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ش كۆچبه‌ری عێراقی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته لیبیا.
وتیشی، ئەو کۆچبەرانە گەیشتوونەتە بینای باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس و دەستیان کردووە بە سەلماندنی رەگەزنامەی عێراقییان وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕانەوەی خۆبەخشانەیان بۆ ناو خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.
سه‌حاف پێشتر رایگەیاندبوو، بەردەوامن لە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری لیبیا بۆ کۆتاییهێنان بە رێکارەکانی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو 18 تەرمهی کە گومانیان لێدەکرێت هاوڵاتی عێراقی بن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە “تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخ بەردەوامن لە هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گەنجانی عێراقی و ئەمەش پێویستی بە زیادکردنی هۆشیاری و رێوشوێنی ئەمنی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات هەیە بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە”.
رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ش ئەو 11 گەنجەی دەڤەری راپەڕین، کە لە لیبیا گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی هەولێر و بە کەسوکارییان شادبوونەوە.