لە چوارقوڕنە
سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی هەشت کەروێشک دەستگیرکران
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگەیاند، لە چوارقوڕنە سێ کەس بەتۆمەتی کوشتنی هەشت کەروێشک دەستگیرکران و دەستیش بەسەر سێ ئاژەڵی تازژی و ئۆتۆمبێلێک گیرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین دەڵێت، شەوی رابردوو لەلایەن بازگەی ئاسایشی قەمترانەوە زانیارییان بەدەستگەیشتووە و بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکەی پۆلیس دارستان و ژینگەی چوارقوڕنە توانیویانە دەست بەسەر سێ ئاژەڵی تاژی و هەشت کەروێشک و ئۆتۆمبێلێکدا بگرن، سێ کەسیش وەک تۆمەتبار دەستگیرکران و رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.