لە چوار زانکۆوە چوون
16 خوێندکار بە تانوپۆکانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی ئاشنا دەکرێن
964+
ئەحمەد مستەفا
دادوەر و یاساناسەکان لەلای ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی کۆبوونەوەتەوە و خوێندکارانی چوار زانکۆ- یان هێناوە تا لە بارەی تاوانی نێودەوڵەتی ئاشنایان بکەن.
ناوەندی كوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتیی، دووەمین خوێندنگەی هاوینەیەتی بۆ 16 خوێندكاری چوار زانكۆی كوردستان لەوانە، (زانكۆی سلێمانی، زانكۆی سەڵاحەدین، زانكۆی سۆران و زانكۆی هەڵەبجە).
ئەو کۆرسەی لە خوێندنگە هاوینەکە بەڕێوەدەچێت، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەسەر بنەماكانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ناوەندەکە KCIL، وانەکان تایبەتن بە یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە دواین وانەکاندا، با ئامادەیی دادوەر رزگار حەمەئەمین باسێكی لەسەر جێبەجێكردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی لە عێراق و دادگایی سەدام حسێن پێشكەشكراوە”.
“هەروەها تیشك خراوەتەسەر هەوڵەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ دامەزراندنی دادگایەكی تایبەتمەند سەبارەت بە تاوانە نێودەوڵەتییەكان بۆ رێکخراوی داعش و گرنگی بە ناوخۆییكردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی بۆ كوردستان”.
بۆ کۆرسەکە خوێندكارانی كۆلێژی یاسای هەر چوار زانكۆکە بانگهێشت کراون، “ئامانجی بنەڕەتیان ئەوەیە بە تانوپۆكانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی ئاشنا بكرێن”.