ته‌ندروستى سۆران ئه‌م كاره‌ى كردووه
نزیكه‌ى سێ كیلۆ گرێ لە منداڵدانی ژنێک دەر‌هێندرا
فەرهاد حەسەن
له سۆران، ژنێک بەهۆی ئازاری گەدەوه سەردانی پزیشک دەکات، به‌ڵام دواى پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت چەند گرێیه‌ك له‌ناو منداڵدانيدا هه‌یه و پزیشكه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن گرێیه‌كان ده‌ربهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4.8.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران لە سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویکردەوە، دوێنێ تیمێكی پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ ئه‌و ژنه كردووه و له‌ناو منداڵدانیشیدا چه‌ند گرێیه‌ك هه‌بووه، به‌ڵام دوای 24 کاتژمێر ئه‌مڕۆ نەخۆشخانەى به‌جێهێشتووه و گەڕاوەتەوە ماڵه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەشتەرگەرییەکەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆرانی فێرکاری بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوه.
ئاشکرایکرد، کە گرێیه‌كان سێ دانه بووه بە قەبارەی 10.18 سانتیمه‌تر، 15.10 سانتیمه‌تر و دانەكه‌ى دیكه‌شیان قەبارەکەی 7.5 سانتیمه‌تر بووە، كه به هه‌رسێکیان دوو کیلۆ و 800 گرام بوو.