منداڵێکی دەنگخۆش و دەستڕەنگین:
“حەزم لە ئیشەکەیە، بەڵام ماندوبوون و کاتێکی زۆری دەوێ”
964+
ئاکام غەفوور – رواندز
منداڵێکی دەنگخۆش و دەستڕەنگین بەشداری فێستیڤاڵی پاییزەی پەیمانگای زاگرۆس لە رواندز کردووە و سرودێکی نیشتمانیش بۆ مایکی 964 دەڵێ.
رۆژیار رزگار تەمەنی تەنیا 11 ساڵە بەڵام کارە دەستییەکانی لە کەسێکی گەورە و لێزان دەچن، ئەو کڵاو و زنجیری مل و مەدالیا و شتی جۆراوجور دروست دەکات و وەک خۆی دەڵێت، “حەزم لە ئیشەکەیە، بەڵام ماندوبوون و کاتێکی زۆری دەوێ”.
رۆژیار شەش بۆ حەوت مانگە دەستی چووەتە ئەو جۆرە کارانە و زۆربەی ئەو شتانەشی دروستیان دەکات، سروشتین، رۆژیار بە دەنگە خۆشەکەی سرودی “هەر کورد بووین و هەر کورد دەبین”ـی بۆ مایکی 964 خوێند.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری