"لێیان نابوورین"
ئه‌وقافی زاخۆ به‌دواداچوون بۆ فڕێدانی نزای هاوڵاتیان لەسەر گۆڕی زەمبیلفرۆش ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى باتیفاى سه‌ر به زاخۆ چه‌ند كه‌سێك نزا و دوعاكانى هاوڵاتیان له‌سه‌ر گۆڕى زه‌مبیلفرۆش لاده‌به‌ن و تابلۆیه‌كیش هه‌ڵده‌واسن داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن چیتر کاری وا نەکەن، ئه‌وقافی زاخۆش ده‌ڵێت، به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م روروداوه ده‌كه‌ن و “لێیان نابوورین”.
زەمبیلفرۆش، ناوى میر سەعید کوڕی میر حەسەن پاشای دیاربەکر بووە، حەزی لە راوكردن و گه‌ڕان و گه‌شتكردن بووه، رێی ده‌كه‌وێته سنوورى زاخۆ، مێژووى كۆچى دواییه‌كه‌ى نادیاره به‌ڵام له كوڕه میرێكی به‌ناوبانگى دیاربه‌كرییه‌وه ده‌بێته زه‌مبیلفرۆش و ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان ده‌گه‌ڕێت بۆ ساغكردنه‌وه‌ى زه‌مبیله‌كانى.
دوێنێ هه‌ینى، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له قه‌زاى باتیفا ده‌چنه سه‌ر گۆڕى زه‌مبیلفرۆش و هه‌رچی دوعا و نزاى هاوڵاتیان هه‌یه له گۆڕه‌كه و چوارده‌ورى گۆڕه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و فڕێیده‌ده‌نه سه‌ر زه‌وى و به‌پێی ئه‌و تابلۆیه‌ى له ته‌نیشت گۆڕه‌كه‌ش هه‌ڵیانواسیوه ده‌ڵێن، ئه‌م جۆره‌كارانه بیدعه و خورافاته و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن خۆیانى لێ به‌دوور بگرن.
964 ئه‌و پرسه‌ى گه‌یانده ئه‌وقافی ئیداره‌ى زاخۆ، مامۆستا نه‌عیم عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقاف، ئه‌و كاره‌ى به كارێكی خراپ ناوبرد و وتى، به‌دواداچوون بۆ ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ن و له‌و كه‌سانه‌ش نابوورێن كه ئه‌م كاره‌یان كردووه.
وتیشی “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س بۆى نییه ده‌ستكارى مه‌زار و شوێنه ئایینییه‌كان بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لیژنه‌یه‌ك راده‌سپێرن بۆ به‌داوداچوونى ئه‌م روروداوه و ئه‌وانه‌ى ئه‌م كارانه‌یان كردووه راده‌ستى پۆلیسیان ده‌كه‌ن و و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
زەمبیلفرۆش، له‌ناو مێژووى ئه‌ده‌بیاتى كوردی، وه‌كو داستان و بەیتێکی کۆن ده‌ناسرێت، به‌هۆى دوورى مێژووه‌كه‌ى به‌شێوه‌ی زاره‌كى نووسراوه‌ته‌وه، كه یەکەمجار فەقێی تەیران، نووسیویه‌تییه‌ته‌وه.
فەقێ تەیران، ساڵى 1563 له‌دایكبووه و له‌ساڵى 1641 یش كۆچی دوایی كردووه، یه‌كێك بووه له دیارترین شاعیرانی کلاسیکی کورد و بە شێوەزاری کرمانجی شیعری نووسیوە.
به‌یت و داستانى زه‌مبیلفرۆش جگه له‌وه‌ى وه‌كو په‌رتووك چاپكراوه، هه‌مانكات له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى وه‌ك محەمەد عارف جزیری، کاراپەتێ خاچۆ، شڤان پەروەر و چه‌ندانى دیكه‌ش، بە گۆرانی وتراوەتەوە.