وتە لە خۆی و پۆڵادی برای و رێبوار حامیدی حاجی ‌غالی وەردەگیرێ

رۆژی پێنجشەممە لاهور شێخ جەنگی دەبرێتەوە بەردەم دادگا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

رۆژی پێنجشەممە لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار دەبرێنەوە بەردەم دادگا و بۆ شەشەمین جار دادگایی دەکرێن.

دانا تەقیەدین وتەبێژی دەستەی پارێزەرانی گیراوانی لالەزار بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاریداوە کە رۆژی پێنجشەممە 17.9.2026 لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەکی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای 2ـی تاوانەکانی سلێمانی بەپێی ماددەی 56 دادگایی بکرێن”.

964 زانیویەتی کە ئەم هەفتەیە وتە لە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برا و رێبوار حامیدی حاجی غاڵی وەردەگیرێت، بۆ ئەوەی وتەی هەر 12 کەسەکە تەواو ببێت، ئەگەر رۆژی پێنجشەممە دادگاییەکە بەڕێوەبچێت، ئەوە دەبێتە شەشەمین دانیشتنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری