لە رێگاى کەلار بۆ خانەقین بووە

لە رووداوێکى هاتوچۆدا شۆفێرى ئۆتۆمبێلێک گیانى لەدەست دا

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کە لە رێگاى نێوان کەلار بۆ خانەقین روویداوە، شۆفێرێک گیانى لەدەست دا.

رووداوەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.8.2024، روویداوە.

شوان شاکر دارا، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى خانەقین بە 964ـى وت،”کەسێک بە ناوى (ق.ع.ش)، لە دایکبووى 1969 بە بریندارى گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە بە هۆى رووداوێکى هاتووچۆوە توشى برین و زامى بچوم ببوو لەسەر جەستەى.

وەک باسى دەکات سەرەڕاى چارەسەرى پێویست بۆ بریندارەکە، بەڵام دواى ماوەیەکى کەم گیانى لەدەست دا.

بە وتەى شوان شاکر، شۆفێرەکە دانیشتووى گەڕەکى مەلک شایە لە خانەپین و بە ئۆتۆمبێلەکەى کە لە جۆرى ئۆپتر بووە لە رێگاى کەلار بۆ خانەقین خۆى بە ستوونێکى کارەبادا کێشاوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح