پانێڵێکی سیستمی سۆلار و سود وەرگرتن لە وزەی خۆر _ وێنە: 964
وەبەرهێنان دەکات
کۆمپانیایەکی چینی بە وزەی خۆر کارەبا بۆ هەرێم دابیندەکات
964+
ژووری هەواڵ
کۆمپانیایەکی چینی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات و بۆئەو مەبەستە سود لە وزری خۆر وەردەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.7.2024، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، شاندێکی کۆمپانیای پۆشنی چینی سەردانیان کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر.
وەزیری کارەبا بە شاندەکەی وتوور، ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و لە ئێستادا 20 مێگاوات کارەبا لە پڕۆژەکانی وەزارەت و کەرتی تایبەت بەرهەم دەهێنرێت و بەبڕی 75 مێگاواتی دیکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئێستا 20٪ بۆ 30٪ـی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان لە وزەی خۆرە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت رێژەکەی بەرزتر بکاتەوە؛ بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەکات.