نرخی نەوت دابەزی
ئەمڕۆ بەچەندە؟
بەهای نەوت دابەزی و بازاڕ ناجێگیرە
ئەحمەد مستەفا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12.6.2026، لە پێنوێنی بازاڕەکانی جیهان، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 88 دۆلار و 36 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، لە کاتێکدا لە دوو رۆژی رابردوو لە دەوروبەری 89 دۆلاردا بوو.
دوێنی پێنجشەممە دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر ئێران، ئه‌مشه‌و نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی به‌جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 3%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 85 دۆلار و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به چوار هه‌زار و 180 دۆلاره.