بێلا چاو

سرودێکی بەرخودان لەلایەن زۆربەی نەتەوەکانی جیهان گووتراوەتەوە

بۆتان لوقمان

چیرۆکەکە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم دەگەڕێتەوە کاتێک ژنە کرێکارەکانی کێڵگەی برنج لە باکوری ئیتاڵیا دژی سەربازە داگیرکەرەکانی نازی و بارودۆخی سەختی کارکردن گووتوویانەتەوە
دوای ساڵانێکی زۆر وەک هێمای بەرخودان ئەم سرودە لەتەواوی جیهان بڵاوبووەوە.

بەڵام ئایا پەیوەندی ئەم سرودە بەکوردەکانەوە چییە؟

سرودی بێلا چاو بۆ زۆر زمان وەرگێڕدراوە و کوردەکانیش بەهۆی شۆڕشەوە وەک هێمای بەرخودان بەکاریانهێناوە و سەرەتا لە باکوری کوردستان لەلایەن کۆما دەنگێن ئازادەوە گووترا
دواتر لەساڵی 1992 لە رۆژئاوای کوردستان لە قامیشلۆ جوان حاجۆ بەرگێکی تری کوردانەی بەبەردا کرد و بەشێوەیێکی بەرچاو دەنگی دایەوە

دوا جاریش دوای ساڵانێکی زۆر و لەساڵی 2015 بەهۆی هاتنی شەڕی داعش چیا مەدەنی وەک سرودی بەرخودان بۆ کوردەکان دژ بە داعش بە سۆرانی گووتیەوە