نۆژەن دەکرێتەوە
شەوانە تونێلی پێشڕەو بەكارمەهێنن
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دەستکرا بە نۆژەن کردنەوەی تونێلێ پێشڕەو لە سلێمانی و تا یەک هەفتەش شەوانە تونێڵەکە بەرووی هاتوچۆدا دادەخرێت، سەرپەرشتیاری تونێڵەکەش دەڵێت، ماوەی 12 ساڵە نۆژەن نەکراوەتەوە.
ئەسعەد رەشید، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری تونێلی پێشڕەو بۆ 964 قسەی کرد و وتی، نۆژەن کردنەوەی تونێڵەکە لە چەند سیستمێک پێک دێت، کە پێکدێن لە سیستمی هەواگۆڕکێ، سکادا، رووناکی و ئاگر کوژێنەوە و ئەمانە دەبێت ساڵانە نۆژەن بکرێنەوە، چونکە ئەم رێگایەی سیتەک – شارباژێر لۆدی زۆری لەسەرە و تونێڵەکەش خۆی یەک سایدە.
وتیشی، ئاوی پشتی شاخی تونێلەکە هەمووی هاتووەتە ناو تونێڵەکە و ئەم هەفتەیە لەگەڵ چاکسازی سیستمەکان ئەم ئاوەش چارەسەر دەکەین، کە ئەمە لە ساڵی 2014ەوە نۆژەن نەکراوەتەوە.
تونێڵەکە شەوانە لە کاتژمێر 10:00 بۆ 5:00ـی بەرەبەیان دادەخرێت و کاری نۆژەن کردنەوەکەی بۆ دەکرێت، بەڵام رۆژانە هاتوچۆ کردن پێیدا ئاساییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر