بەمشەوە
دژى نەبوونى کارەبا؛ هاوڵاتیانى خورماتوو گردبوونەوە
سیروان خورشید- خورماتوو
لەکاتێکدا پلەکانى گەرما لەسەروو 40 پلەى سیلیزین، چوار رۆژە 700 ماڵى قەزاى خورماتوو بێ کارەبان. هەربۆیە ئەمشەو هاوڵاتیان گردبوونەوە و داواى چارەسەر دەکەن.
هاوڵاتیان توڕە و نیگەرانن لەوەى کەس ئاوڕیان لێناداتەوە و چوار رۆژە کارەباى مۆلیدەیان نییە، بەتایبەت کە کەشەکە گەرمە و ژمارەیەک ماڵ منداڵ و کەسى نەخۆشى تێدایە.
ئەوان دانیشتووى دوو گەڕەکى قەزاکەن و 700 ماڵ پێکدەهێنن، بەهۆى ئەوەى خاوەنى مۆلیدەى گەڕەک نیگەرانە لە پێنەدانى گاز لەلایەن حکومەتەوە، ماوەى چوار رۆژە بێ کارەبان.
لەسەر ئەو کێشەیە، یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی راگەیاند،” بەدواداچونیان بۆ کێشەکە کردووە و ئەو خاوەن مۆلیدەیەی مۆلیدەکەی لە هاوڵاتیان کوژاندووەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح