راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە

چاودێری دارایی عێراق: وردبینی لە لیستی موچەی هەرێم کۆتاییهاتووە

ژووری هەواڵ

دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایگەیاند، وردبینی لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و راپۆرتی وربینییەکە رادەستی وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.7.2024، عەمار سوبحی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاند، وردبینی لە لیستی موچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهاتووە و “بەم نزیکانە ئەنجامی وردبینی لیستی موچەی هەرێم بڵاو دەکەینەوە”.

راشیگەیاند، سەرەڕای ئەوەی زانیاری سەرجەم وەزارەتەکان نەگەڕاوەتەوە بۆ فەرمانگەی وردبینی و وەزارەتی دارایی، بەڵام دوای بەراوردکردنی سەرجەم زانیارییەکان کۆپییەکی رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت.

بە وتەی عەمار سوبحی، وردبینی لە داهاتی نەوتی و نانەوتیش کراوە و ئامانج لە وردبینییەکە، “راستکردنەوەیە.”