کەس خۆی ناکات بە خاوەنیان

شارەوانى حاجیاوا چوار ئەسپى دەستبەسەر کردووە

964+

وریا فەتاح

دوو رۆژە چوار ئەسپ لەلایەن شارەوانى حاجیاوا دەستى بەسەرداگیراوە و وەک سەرۆکى شارەوانیش دەڵێت، کەس خۆى ناکات بە خاوەنیان.

سوارە فەتاح، سەرۆکى شارەوانى حاجیاوا بە 964ـى وت،”دوو رۆژە چوار ئەسپ لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە کە ببونە هۆى بێزارکردنى خەڵک و تێکدانى سیماى شار”.

دەشڵێت: دوو رۆژە کەس نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەیان و هیچ کەس خۆى ناکات بە خاوەنیان.

“شارەوانى حاجیاوا نیازى هەیە ئەگەر خاوەن بۆ ئەسپەکان پەیدا نەبوو، بیانگوازنەوە بۆ چیاى ئاسۆس و لەوێ بەرەڵایان بکەن”، سوارە فەتاح واى وت.

سوارە فەتاح کە پێشتر سەرۆکى شارەوانى چوارقوڕنەبوو، باس لە ئەزموونى رووبەڕووبونەوەى ئاژەڵى بەرەڵا دەکات و دەڵێت، لە چوار قوڕنە هەر مانگایەک دەستى بەسەرداگیرابا بە 25 هەزار دینار خاوەنەکەى پێبژاردنى بۆ دەکرا، ئەگەر دووبارە ببوایەتەوە پێبژاردنەکە دەبوو بە 50 هەزار و لە جارى سێیەم 100 هەزار دینار.

وەک خۆى باسى دەکات، بەم رێکارە توانیان ئاژەڵى بەرەڵا لەسەر شەقام و ناو بازاڕى چوارقوڕنە کۆتایى پێبهێنن، هەر بۆیە نیازى هەیە لە حاجیاواش لەمەودوا هەمان کار پەیڕەو بکات.

شارەوانیى هەڵەبجە 100 مانگاى دەستبەسەرکرد

شارەوانیى هەڵەبجە 100 مانگاى دەستبەسەرکرد